بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سووری ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەنیازە لە ڕۆژانی جەژنی مەسیحییەکان و ئاهەنگی سەری ساڵدا هێرشی خۆکوژی هاوئاهەنگ لە دژی کڵێساکانی وڵاتانی عەرەبی لەوان عێراق، سووریا و ئوردن ئەنجام بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامانجی داعش لەم کارەدا ڕاکێشانی ڕای گشتی دەبێت و کڵێساکانی پارێزگای نەینەوا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێنە ئامانج، لەگەڵ دیمەشق و ئوردن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، داعش 15 خۆکوژی ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە و لە هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی تائیفی و ئامانجکردنی سەقامگیری ناوچەکەدایە.
Your Comment